شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: شۆڕەبی ڕووبارێک بوو... ساڵیانی ساڵ... لە ئاوێنەیڕووخساریدا بسکی شۆڕەبییەکی دەشوشت. ڕۆژێک ڕووبار... لە شۆڕەبی بە ڕقدا چوو... تووڕەییەکەی بوو بە لێڵاوێکی سوور و ڕەنگی سەوزی بسکەکانی لە خۆی هاڵاند. کە شۆڕەبی پرسیاری کرد: بۆ لێم تووڕەی؟ ! وتی کاتێ قەمچییەکەی ڕەشەبای دڕ لە بەژنی دارستان هاڵا تۆ لە ترسا بە سەر شۆڕی دۆش دامابووی. کە ئەمەی وت... گەردەلوولێک هەڵیکرد و شۆڕەبییەکە خۆی وێک هێنا لە ناکاوا وەک دەروێشێکی جەزم بوو پرچی بەسەر شانیدا دا ڕووبارەکە کەوتە لەرزە: کاتێ دیتی کە نێودڵی شۆڕەبییەکە لانی شێرێکی سەربەرزە. ++++++++++++++++++++++