شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: بەڵێن ئەگەر ڕووبار، گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا، من ئامادەی هەڵوەرینم. ئەگەر ئاسمان، مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێ کۆتایی ڕێگا بدا، من ئامادەی هەڵفڕینم. من ئامادەی توانەوەم، هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ ئەگەر هەور. ++++++++++++++++++++++