شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: گوڵەجەرگێ لە ڕۆژهەڵاتی گەڵاڵەلە خەمهەڵاتی کوێستاندا لەو شوێنەدا کە خۆرەتاو وەک مێژوومان وەک بەژنی با لەناو بەفرا هەڵئەلەرزی. لەو شوێنەدا کە شەڕی هەردوو دەسی خۆم سەری خۆم و سەری شیعر و سەری مانگەشەویان ئەبڕی. لەو شوێنەدا کیژێکم دی سپی.. سپی وەکوو گوڵی چوالە و هەرمێ مل بە هەوریی کە لێم پرسیی: ئەی کیژۆڵەی ناو خەونی شاخ لەم هەرێمی گوڵانەدا لەم دەریاچەی ڕەنگانەدا تۆ عاشقی کام چاویانی؟ ! وتی: تەنها تاقە گوڵێ: گوڵەجەرگی ناو بەیانی زامەکەی حەسەن کوێستانی! . ++++++++++++++++++++++