شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: گفتوگۆیەکی ساکار لە بازاڕدالە مێرد منداڵێکم پرسی - نوقڵت ئەوێ یان شیعرێکی ترش و شیرین! -نوقڵ «کرێکارێک سەری هێنابووە پێشەوە» «دەم و چاوی هەر لە پەنجەکێشی ئەچوو» - ئەی تۆ نامیلکەیەکی سیاسی تازە و گەرم یان کولێرەیەک لە دەمی مردوو ساردتر؟ - کولێرەیەک. -ئەی تۆ دایکە ڕەشپۆشەکە؟ ئاگردان و نێڵە نێڵی تەندووری ناو پەیڕەوی هەموو حیزبەکان! یاخود تەنەکەیەک نەوت؟ - نەوت.. نەوت! دوایی بە هەرسێکیانم وت: نوقڵی تاڵ و سەرمای تاڵ و نانی تاڵ و ئاوی تاڵ و یاخود عەزیا و چاوی بەعس و پێکەنینی «ئەبو نەدا»؟ ! «وەختێ لێیان ورد بوومەوە» وەکوو برسییەتی گرژ بوون وەکوو بازاڕ سارد بوونەوە و بەدەم ڕۆیشتنەوە وتیان - بڵێ مەرگ و زەهری مار و هەر ئەوان نا! ++++++++++++++++++++++