شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: چاڵ ماوەیەکە«گۆڕهەڵکەنە» هاوڕێمە! . شەو درەنگان کە زەویی نووست، ئەگاتە لام دەست بە کلکیەوە ئەگرم و ئیتر ئەمبا بەرەو قاقڕ: وڵاتی خۆڵ.. کیشوەری لم، گۆڕهەڵکەنەی تیژتر لە «با» ئەمبا و ئەمبا هەتا نزیک باسکی «سعود» ئەژنۆی «سعود» لەوێ یەک یەک ئەمباتە سەر: گۆڕی بە کۆمەڵی: باخ و گۆڕی خەون و گۆڕی چاوم و هەزار هەزار هەزار چاڵی جەرگی «ئەڵڵاوەیسی» و چاڵی مەمکی «کراس زەردێ» و چاڵی شیعری سەر بڕدراوم نیشان ئەدا! . ++++++++++++++++++++++