شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: مەهێڵە نەء مەهێڵە، ئەی گیانی من، تۆ مەهێڵەلە باوەشی پڕ پرشنگ و لە بەهاری ئەو سنگەتا زریانی زەرد بمفڕێنێ نەء مەهێڵە و بەهەردوو دەست وەکو کەوێکی کەسیرە سەرم بگرە و لە ژووری گەرمی مەمانتا لە بێزاری و لە وەڕسی و لە پیرێتیم.. بشارەوە! ++++++++++++++++++++++