شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: لە گۆڕستانێکدا لە ژوور سەری گۆڕەکاندایەکە یەکە مۆمەکانیان کوژاندەوە ژنەکانیش وەکوو پۆلە پەڕەسێلکە بەرەو دامێن و ڕووەوشار شۆڕ بوونەوە. ئێستە گۆڕستان خامۆشە بە تەنها مۆمێک و دایکێک لە نێوان دوو بەردە کێڵدا بە یەکەوە ئەسووتێن و پێکیشەوە ماونەتەوە. دایکێک بەهەشتیش ناتوانێ ڕۆحی شاد کات. دایکێک نامۆی ناو دایکانە و غەریبی زامی خۆیەتی.. دایکێک ئەزانێ کوڕەکەی لە ناو تانکێکدا کوژراوە کە ئەژدیها و.. جەهەننەمی بەعسیانی لەگەڵ خۆیدا بۆ ئەم مەڵبەندە هێناوە!! ++++++++++++++++++++++