شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: زەماوەندی دوا ڕۆژ سەبارەت: بۆ قادر دیلان ماڵێک. مۆسیقارێک. بوخچەیەک نۆتە! . ڕۆژێک دێت.. پیرێتی دەستی مەرگ ئەگرێت و ئەیهێنی بۆژووری خەوتنی ماڵەکە. ئەوساکە مۆسیقار ئەبێتە پەپوولە پایزەی سەر ئاوو وەک خەونی ناو تەمی چنارێ لە چاوان ون ئەبێ! . هەروەها ڕۆژێک دێت لێرە نا لە دوور دوور، وڵاتی مۆسیقار بە پەنجەی بەفر و با کە بوخچەی کردەوە نۆتەکان وەک پۆلە ئەستێرەی باڵ گرتوو لەسەری کێوان و لەگەرووی مێژوودا وەک شایی وشەو گوڵ دەست ئەکەن بە سەما! ++++++++++++++++++++++