شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: زەرفی تابوت تۆ هەورت ناردباراننامە بداتە دەست ئەم کاروانسەرای غوربەتەم. تۆگوڵت نارد باخچەنامە بداتە دەست ئەم بیابانی غوربەتەم. تۆ تیشکت نارد گزنگنامە بداتە دەست ئەم تەم تومانی غوربەتەم بەڵام لەناو سلۆپیدا بەیانییەک لەسەر شەقامی ئەتاتورک هەوریان کوشت و گوڵیان کوشت و تیشکیان کوشت و لە دواییشدا سێ زەرفەتابووتی خاڵی و خوێناوییان دایە دەستم! ++++++++++++++++++++++