شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: دوو جار پەڵە هەورێ دائەبەزێ وپەڵە هەورێ سەر ئەکەوێ و 'سەفین:: ئیستگەی پۆستی بارانی ڕەوەندە و مۆزەخانەی گژوگیایە و نامەخانەی مانگەشەوە و ئارشیفی بەردەو، پەناگەی عاشقانی بەفرو بایە. پەڵە هەورێ دائەبەزێ و پەڵە هەورێ سەر ئەکەوێ و منیش سەرم: باڵۆنی خەم، گۆمی هەتاو زەنگی دەستی دارستان و دەفتەری بوومەلەرزەیە و چەمی هەستاو لەلای منیش: وشەیەکم هەڵئەفڕێت و وشەیەکم هەڵئەکوڕمێ و لەم بەینەدا، من دڵنیام، ئەمشەو شیعرم دووجار ئەزێ جارێک لەگەڵ پەڵە هەوری سەر «سەفین»دا و جارێکی دی کە خۆم تەنیا ئەمێنمەوە و «سەفین» ئەنوێ! ++++++++++++++++++++++