شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: حەسەن کوێستانی لەم شیعرەدا بەفر ئەبارێ وسەرم شاخە لەم شیعرەدا گوڵ ئەبارێ و لەشم خاکە لەم شیعرەدا کچێکی جوان ئەجریوێنێ و منیش شەوم. لەم شیعرەدا خەم باڵ ئەگرێ و منیش ڕێگای کۆچ و ڕەوم. لەم شیعرەدا.. من درەختی سپی پۆشی سەر ئەزمەڕی سلێمانیم.. لەم شیعرەدا.. ئێستە زستانێکی سوورە و من نمە نمەی بارانی سەر گۆڕی حەسەن کوێستانیم! ++++++++++++++++++++++