شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: تەنیایی تەنیایییەکساردتر، لە کڕێوە خوێنی ئێوارانی ئێستەی وڵات دەوری داوم.. تەنیاییەک جارێک ئەمکا بەو گەڵایەی، چڵەکەی خۆی: فڕێی بداتە بەر قاچی گەردەلوول و جارێکی تر بەو باڵدارەی لە شەوێکی بەفرانباردا هێلانەکەی خۆی دەری کا! ++++++++++++++++++++++