شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: تۆ تۆ ئەگەر درەخت بوویتایەدار هەرمێی گوڵ سپی ئەبووی. تۆ ئەگەر کانی بوویتایە لە بناری کەکۆن ئەبووی. تۆ ئەگەر چرا بوویتایە چرای سەر شاعیرێک ئەبووی ئەگەر شارۆچکە بوویتایە، کۆیە ئەبووی. ئەگەر کتێبێک بوویتایە، مەم و زینی خانی ئەبووی. ئەگەر تاڤگە بوویتایە، بێخاڵ ئەبووی. ئەگەر قەڵەمیش بوویتایە، قەڵەمەکەی شێرکۆ بێکەس ئەبووی! . ++++++++++++++++++++++