شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: توانەوە کە تۆ ڕۆیشتی.. کورسیەکەت وتەڵێ گوڵ و پەرداخەکەت لام مانەوە یەکەمیانم کرد بە تەختی شاشیعرێکم. دووەمیانم لە کەنار ڕۆحما ڕووانەوە سێهەمیشیم پڕکرد لە ماچی ئەو دەمە و هەڵم بڕی بیخۆمەوە کەچی من خۆم تیا توامەوە! . ++++++++++++++++++++++