شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: بەڵام من ئەزانم ئەگەر ئێستەگوڵە گەنم بێتە قسە.. بێتە دووان بە خەرمان داخ هەڵ ئەڕێژێ لە دەست ئێمەی گەورە کورسی و گەورە چەک و گەورە گیرفان.. من ئەزانم لەتاو هاربوونی نان و ئاو لەتاو دزی دەست و پەنجە لەتاو بەرازی سیاسی و لەتاو قرژاڵی قاچاغچی و لەتاو ڕووخساری «موزەوەر» ئەگەر شەقام ببزوێت و دەستکاتەوە و هەڵسێتە پێیان ڕەنگە درەختمان تێبگرێ ڕەنگە عەموودمان تێبگرێ ڕەنگە پەیکەر و پێپلیکە و چەتری پاس و ڕەنگە شۆستەمان تێبگرێ بەڵام من ئەوەیش ئەزانم ئێستە.. ئێستە کە بێ دەنگیی گوڵەگەنم و کە بێ دەنگیی شەقامەکان بە تەنها هەر لەبەر چاوانی ئازادی و نەهاتنەوەی ئەژدیهاکە و کوللەی بەغدا و قاچی بەعسە! ++++++++++++++++++++++