شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: بەندەر سەدو پێنج کورسیی ڕەنگاوڕەنگپەنجای سەوز و پەنجای زەرد و پێنجی مۆر و ڕووبە ڕوویشمان: هەزار و یەک.. کێشەی ڕەش و ترسی تەڵخ و گێژی پرسیار! . بەڵام هەموو لە ناو ئەم کەشتیی هۆڵەدا لەگەڵ سەوڵی زیوینی دەس بیست و پێنج ملیۆن دار بەڕوو ڕوومان کردۆتە بەندەری ئایندەیەک وەکوو گەنم پرچ زێڕین و وەکوو ئاشتیش بەژن سپی! ++++++++++++++++++++++