شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: بۆ دوو میوان لەسەر بەردێبەیان پرچی بارانێکی ئەهۆنیەوە. لە دەفتەری مێرگێکیشدا بارانیش جۆگە شیعرێکی ئەنووسیەوە. لە جۆلانەی شەپۆلیشدا شیعریش بەدەم سەمای وشە و درەختەوە بۆ دوو دڵداری میوانی دیوانی باران و کەژ و خەونی بەرد و ئاسمانێکی ئەخوێندەوە. ++++++++++++++++++++++