شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: بازنەی ئاگر بۆتان بێ عشقی «مەم و زین» ئەبێ چی بێ؟ ! مەم و زین بێ شیعری خانی ئەبێ چی بێ؟ ! خانی بێ شەوقی زمانی کوردی چییە؟ ! کورد کە کوردستانی نەبوو ئەبێ چی بێ؟ ! کوردستانیش بێ ئاگرەکەی شاری کەرکووک ئەبێ چی بێ و ئەبێ چی بێ و ئەبێ چی؟ !! ++++++++++++++++++++++