شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: ئێوارەیەک هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزارشەوی مقەست باڵیان کردم. هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزار دەستی کۆست و قفڵیان کردم هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزار دارە مەیت و هەڵیان گرتم. بەڵام تاقە ڕێکەوتەکەی تۆ بوو ئێوارەیەک بوو بە ئاسمان بوو بە کلیل بوو بە لانکە و بووم بە شیعرێکی نوێ تر و دەم بە گۆرانیی هاتمەوە! ++++++++++++++++++++++