شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: ئاوی شیعر من هەندێ جارکە ئاو لە وشەم ئەبڕدرێ و ئەبمە کاغەزێکی قاقڕ. کارێزکەنێکی خەیاڵم دائەهێڵمە ناو قووڵایی مێژوومەوە: خەم هەڵکەنێ و خەم هەڵکەنێ تا ئەگاتە ئاوی شیعر! ++++++++++++++++++++++