شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: هەڵبژاردن لە نێو هەموو کتێبخانەی شەودامن یەک کتێبم هەڵبژارد: ئەویش یادداشتی تەنیایی ئەستێرەیەکی غەریب بوو! . لە نێو هەموو گۆرانییەکانی چیادا من یەک گۆرانیم هەڵبژارد ئەویش گۆرانی! ئازادیی دار بەڕوویەکی شەهید بوو. لە نێو هەموو خەونەکانی یادگاردا من یەک خەونیانم هەڵبژارد ئەویش خەونی زەردوو سووری منداڵیی بوو. بەڵام من خۆم نە ئەوینی خاکو خۆڵی کوردستانم هەڵبژاردو و نە ئەوینی چاوی دایکم کەچی هەردوو، لە گشت ئەوینێکی دیکەی دنیای گیانم ڕووناکتر و گەرمتر و گەورەتر بوون! ++++++++++++++++++++++