شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: بێ تۆ وەک چۆن ئاسمان، بێ ئەستێرە، یان بەهار بێ گوڵ ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانەمەرگ، ئەچێتە ژێر گڵ! بێ چاوی تۆش، چاوی شیعرم، کوێرە و ڕێ نەبین بێ لێوی تۆ، ئازیزەکەم، بەهار و گوڵ.. چین! . ++++++++++++++++++++++