شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: یاخیبوون تەمەن بەهاری پاراوەخوێن گەرم و گەش: قوڵپ ئەدا، زەوقی هەستاوە ئەندامی لەش هەمووی چاوە *** کوڵم و لێوی، پڕ دەم، بۆ ماچهاواری بێدەنگی لەشن. بەڵام سەد داخ ئارەزووی برسی بێبەشن. *** سەرنج تینوو، تینووی کوڕە! ناخی دەروون، جێگەی گڕە سەرنج شێتی، تەماشایە ڕێگاگرە.. بەرەڵایە! *** سەرنج تینووی کوڕی قۆزە... وەکوو مناڵ: ئاڵۆشی لەش زۆر گڕۆزە ماخۆلانە و دابین ناکرێ شەقام هەمووی بەخۆی ناگرێ! *** قژ.. کورتییەکەی، کوڕانییەئەتکێتێکی شەڕانییە.. سپێتی پشت ملی ناسک: چێشکەی ماچی دوراودوورە تامی خۆزگەی بەرەو ژوورە! *** مەمک سرکە..ساوای سنگی دەم بەوڕکە! مەمک هارە و کراس ئەدڕێ! جەرگی پیاوی پیریش ئەبڕێ! *** یاخیبوونی سەدەی نوێیەمینیجۆبی.. ژوور ئەژنۆیە.. مینیجۆبە.. کراس کورتە گەرمای لەشی نیوەڕۆیە.. هەناسەی کوڕ لەگەڵ ئاخا بۆ مینیجۆب چی دەرناخا! ++++++++++++++++++++++