شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: دار ئەرخەوان لەیادێتی سلەیمانیبەسەرهاتی ئەرخەوانی گردی سەیوان جێنزرگەی باپیرانی ئاریانی مەردی ژیان. لەیادێتی کە چۆن تەوری زوڵم و جەوری دەستی تاوان چۆن سەربازی داگیرکەری عوسمانییەکان کەوتنەدەوری.. گردی سەیوان بۆ بڕینی دارئەرخەوان ئەرخەوانی گیانی یاران. لەبێرێتی کە پۆستاڵی جەندرمەکان پێ شێلی کرد چەند مناڵی گڕ و گاڵی ساوای ژیان. لەبیرێتی کە چۆن دوژمن وەک شێت و هار کەوتنە شاڵاوی پەلامار بۆ خوێن ڕشتن تاڵان کردن لە لادێ و شار! . لقی سووتاوی ئەرخەوان بوو بەتانەی خەمی کوردان لەسەر چاوان. ڕەش بوو ئاسمان بەدووکەڵی دار ئەرخەوان بەڵام کاتێ کە بەهاری لادێ و شاری کەوتنە گەشە و بووژانەوە داری ڕوتەڵ ڕوانەوە وەکوو جاران سەوز بۆوە ئەرخەوانی سەر گومەزەکەی بابانی گردی سەیوان ئەوساکە دوژمن پێی زانی ڕەگی ئەو دار ئەرخەوانە بنجی قووڵی وەک ژیانە! ++++++++++++++++++++++