شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: کە تۆم ناسیی پەری خەیاڵی هەمیشەم خوای دڵداری تازە پیشەم خولیای گەرمی هەرزەکارییم تاقانەی بەری دڵدارییم فریشتەی ژیانی تازەم گۆرانی خۆشی ئاوازەم. *** تەمی خەمی بەری چاوم، وون بووی ناو دڵداری ناوم: ڕۆژانی ئەوسای ڕابردووم دڵی بێهەستی وەک مردووم گۆشەگیریی و گیانی تەنگم سەراپا ژینی بێدەنگم کە تۆم ناسی لێم بەدەربوون وەک نەمدیبن لێم بەسەرچوون کە تۆم ناسی سۆزی گیانم ساڕێژی کرد زامی ژانم. کە تۆم ناسی ئاشی بەختم کەوتەوە گەڕی خۆش وەختم هەوری ناسۆرم توایەوە عومرم لەنوێ نووسرایەوە پەری خەیاڵی هەمیشەم خوای دڵداری تازەپیشەم. ++++++++++++++++++++++