شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: کاتێ کاتێ پرشنگی سەرنجی نیگات دنیای ئارامی لێ ورووژانم کاتێ کە لەنجەی پڕ لەمۆسیقات تەزووی ئارەزووی خستە سەر گیانم *** زانیم کە ژینی دوێنێی بێتۆیی تەمەنی لاوییم بێهوودە ڕۆیی زانیم کە بێ تۆ ئا ئەم ژیانە ئاخە، کسپەیە، ناسۆرە، ژانە. ++++++++++++++++++++++