شاعیر: محەمەدسەدیق کتێب: وەنەوشە سەرناو: هاوارێک بۆ هەستان بیروڕای وشک سەر ڕێی سەرکەوت گڵمەتە و کۆمەڵ چەند جار لێی هەڵکەوت خاوەنی فکری وشکی هیچ و پووچ زۆر خەتاکارە و پڕ تاوان و سووچ نەک تەنیا بۆ خۆی، بۆ گەل دوژمنە مێژوو ئاوێنەی ئەم وتەی منە زمانی زەمان یەک دەنگ و یەک سۆز لەگەڵ زمانی قوڕئانی پیرۆز هەرهاوار دەکا بنیادەم هەستە دەستی فکری وشک لە تەختە بەستە ++++++++++++++++++++++