شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: بۆ ژێوار کە ژێوار بوو، کۆتایی وەرزی بەهار بوو وەکوو بەچکە چۆلەکەیەک بە جووکە و گڕوگاڵەوە بە شنەی بای شەماڵەوە وێڵی باخچەی سەرچنار بوو *** وەک ماسییە بچکۆلەیەکلەم گۆلەوە، لەو گۆلەوە بەدەم هاژە و شەپۆلەوە فێرە مەلەی ناو ڕووبار بوو *** کە ژێوار بوولە باخچەکەی پیت و فەڕا «نۆبەرەی شیرینی دار» بوو لە نەوبەهاری تاسەدا گوڵێکی سەرلق دیار بوو لە هێلانەی گەرمیی نازا کۆرپەلەیێکی نازدار بوو *** کە ژێوار بووتەنیایی پێ ڕەوایەوە هێلانەی پێ کرایەوە زۆر کانیاوی وشک و تینووی هەناوی پێ ژیایەوە چەن دڵ و چاوی شەکەتی بە بزە پێ حەسایەوە منیش، وەک باخەوانەکان هەست و نەستم بەو نەمامە چاوە ڕوونی بۆ مایەوە باخچەی سۆزی خۆشەویستیم بەهەشتی مناڵ پەرستیم وەکوو نێرگس، وەکوو ناز ناز پەڵە پەڵە گەشایەوە ++++++++++++++++++++++