شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: بۆ چی نابێ نازدارەکەمگەر نەختێ گوێ ڕاگری لێم پێی لێ ئەنێم خۆم خۆش ئەوێ هەرگیزاوهەرگیز نامەوێ مۆمی داگیرساوی ژینم بتوێتەوە هیچ حەز ناکەم پشکۆی خۆزگە و خەو بینینم بکوژێتەوە خواپەرست بم، لە خوا زیاتر خۆم خۆش ئەوێ ئەگەر دنیا پەرستیش بم زۆر زۆر لەم دنیایە زیاتر خۆم خۆش ئەوێ ئەزانی بۆ نازدارەکەم ئەوەندە من خۆم خۆش ئەوێ لەبەر تۆیە، تۆم خۆش ئەوێ: پەیکەری خۆشەویستی بم بۆ چی نابێ تا ئەم دنیایە دنیا بێ هەر بمێنم هەر بمێنم هەر بمێنم ++++++++++++++++++++++