شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: بۆ شەدە لە پاییزی هەشتا و هەشتابەدەم شەپۆلی تاسەوە «سروە»، «شەدە»ی هێنایەوە یەکەم شەو بوو گەشایەوە لەو باخەوە یەکەم شەو بوو کرایەوە بە دیاریی بابە و دایەوە بە چەپکێ مام و خاڵەوە شەدە ڕووی کردە ماڵەوە *** چاوی گێڕاماڵێکی بێ مناڵی دی بێ بزە و گروگاڵی دی کە ژووری دی، کە هۆڵی دی هێلانەی چۆڵ و هۆڵی دی نە بێشکەیە و نە ساوایە دەنگی گریانی لێ نایە *** بەبێ دەنگی هاواری کرد: من نۆبەرەم ئەو نەفەرەم خۆشەویستی و نازم هەیە گریانی من جریوەیە چەن چکۆلەم، هێندە گەورەم مەڕواننە جورم و شێوەم تێکدەری بەرنامەی ئێوەم هەر بە تەنها بۆ من ئەلوێ کە شەو گریام هیچ کەس نەنوێ دە بمناسن بەبێ من بۆ هیچ کوێ ناچن *** تۆش ئەی شەدە بچکۆلەکەبە وێنەی بەچکە چۆلەکە گوڵە تازە گەشۆلەکە بجریوێنە گەش بنوێنە خۆشەویستمان بدوێنە لە بێشکە و جۆلانەی نازا سۆزی ئێمە و خۆت ڕاژێنە ئەمڕۆ سبەی گڕوگاڵ کە هێلانەکەت زۆرتر قاڵ کە گفە و بڤە و زەردەخەنە بەسەرمانا بکەن شنە هەرچی ماڵێ بێ منداڵە با شیرینیش بێ هەر تاڵە بەخێر هاتی سەرچاومان سۆزەی جەرگ و هەناومان ++++++++++++++++++++++