شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: کێ بوو؟ کێ بوو لە تاریکی شەوا لە سەردەمی شیرین خەوا بۆ گەلی دیل و بێ نەوا بوو بە پێشمەرگە و پێشەوا *** کێ بوو بۆ ژینی سەربەستی گیانی خۆی خستە سەردەستی بەرەو ئەو نیازەی بەستی وتی: نامەوێ ژێر دەستی *** کێ بوو بەرەو قەڵای دوژمن بە گیانی خۆ بەخت کردن کەوتە شەڕی ژین و مردن تا ڕیشەی دەرهێنا لە بن *** کێ بوو بۆ عەرەب و بۆ کورد نۆکەرانی لەت و پەت کرد ئیستعماری بەو دەردە برد بڵێ: ئەو باوکەی ئێمە مرد *** کێ بوو زنجیری تێک شکان قەڵای باستیلی هەڵتەکان ئازادی دا بە دیلەکان ناپاکی دایە بەر تەکان *** کێ بوو بە پشتیوانی گەل بۆ سەرکەوتن گەڕا لە هەل تا ئەو ڕۆژە دەرچوو لە کەل ناحەزی تیا بکا پەل پەل *** کێیە ویردی سەر زمانە جگەر سۆزە قارەمانە ئازادکەری نیشتمانە هەقی زۆری لە سەرمانە ++++++++++++++++++++++