شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: سۆزی خۆشەویستی ماسی بەبێ ئاو ژیانی نییە کەس بێ هەناسە جوڵانی نییە لەسایەی سۆزی خۆشەویستیا دڵ ئەبێ بژی، تاوانی نییە *** ئەو دڵەی کە ئەم سۆزەی نەماوە وەکوو گوڵێکی سیس و ژاکاوە بەڵام ئەو دڵەی سەرمەستی عەشقە نەوبەهارێکی تەڕ و پاراوە ++++++++++++++++++++++