شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: سروودی خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ ئەم نیشتمانەم خۆش ئەوێ تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ هیچ لە بەر چاوم ناکەوێ خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە بۆ ژیانم خوێنی دڵە دڵ کە بلبلی سەرچڵە شەیدایە بۆ ڕوی ئەو گوڵە خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم کوردستانە خۆشەویستم هەتا ماوم ئەی پەرستم هاوار ئەکا هۆش و هەستم بە جوانی دیمەنی مەستم خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم دڵم ئەڵێ، وەک زمانم خۆشم ئەوێ کوردستانم خۆشەویستی نیشتمانم بۆتە سەر لەوحەی ئیمانم خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ ئاواتە خوازم سەرکەوێ ناوی لە ناوا دەرکەوێ گەشە و ڕووناکی بەرکەوێ خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم ++++++++++++++++++++++