شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: تاسەیەک ئاسمانێکم ئەوێ شین بە ئەستێرەی گەش نەخشین بە زەردەخەنەی بێ خەم دوربێ لە هەور و لەتەم ببەخشێ، بزەی لێوی گەشە بە گوڵی کێوی پیرۆزەیی ڕەنگ و بۆی هەوری ڕەش نەگرێتە خۆی لە ئاوێنەی هەساوا دەرکەوێ دڵی ساوا بێ گەرد و پاک و ڕون بێ وەک سەرچاوەی دەرون بێ کش و مات و بێ دەنگ بێ بەوێنەی دەریا مەنگ بێ تا گرمە و ناڵە ون بێ بەردی گۆمی بێ بن بێ شەست و ڕەهێڵەی باران نەیکا بەجاری جاران لافاوی سوری وەک خوێن گیان نەبا بێ سەر و شوێن یان بروسکەی ئاگرین دڵ نەسوتێنێ بە قین مەلی ئەم هەست و گیانە وێڵە بۆ ئەو ئاسمانە تابدا لە شەققەی باڵ بەرەو مەڵبەندی خەیاڵ ++++++++++++++++++++++