شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: بە بۆنەی کەشکۆڵە بەنرخەکەتەوە سەبارەت: بۆ بەڕێز: کاک سعید شێخ علی شادمان برا! پیرۆز بێ ڕەنجی پیرۆزت لەگەڵ هەستەکەی بەرز و دڵسۆزت ئەم کەشکۆڵەی تۆ گەنجینەی بیرە بەرهەمی مێشکی پیاوانی ژیرە دیوانی شیعری وێژەوانانە هی ئەو دەستەیەی لەسەر چاوانە ئەوانەی ئەژین لە ناو هەناوا لە گۆشەی دڵ و گلێنەی چاوا ئەوانەی کەوا هەر بە ناو مردوون هەتاکوو دنیا دنیایە زیندوون ئەوەش دەربەستی ئەو پیاوانەیە دیارە کردەوەی هەر پیاوانەیە ئەوەی شوێن کەوتەی ئەو گیانانەیە دیارە هەر لەگەڵ ئەو کاروانەیە ++++++++++++++++++++++