شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: بۆ مەدهۆشی شاعیر و بەڵێنەکەی نەفس بە هیوای ئەو بەڵێنە بوو هێلکەی چی؟ ! هەمووی دوو زەردێنە بوو وتیان بێ خوێیە، من کەتامم کرد بەینی بەینەڵڵا هیچ بێ خوێ نەبوو پیرییە، یان خەم زەینی کول کردوون بیر تیژیی ئێوە خۆ کەم وێنە بوو چوارشەممە و شەممە و سەفەر دوایی هات دەنگی تەلەفۆن بۆ بەر گوێ نەبوو سەرما خەریکە دوورکەوێتەوە جڵقەی هێلکە بۆر لە هیچ کوێ نەبوو قەرز کۆن ئەبێ، بڵێی نەفەوتێ؟ مەسەل کۆنە، هی ئەمڕۆ و دوێ نەبوو ++++++++++++++++++++++