شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: بۆ مێژوو سەبارەت: پێشکەشە بە گیانی سمایل خانی سمکۆ سمکۆش، وەک شێخی نەمر هەڵۆیەک، بوو، بەرزەفڕ لەسەر لوتکەی چیاوە هەر بە هەوری ئەدا دڕ *** لە شەققەی باڵی خولیای ئەدا، بۆ ئاسۆی هیوا بەسەر هەزاران هەزار دوند و تەپۆلکە و شیوا *** لە شەوی کوردستانا سمکۆ بڵێسە و گڕ بوو بۆ خۆری سەر فرازی خوێنی مەشخەڵ هەڵگربوو *** زۆر بن دار و بن بەردی ئەم خاکی کوردستانە بۆ هاژەی پەر و باڵی هەڵۆمان، داستانە *** ئەو ئارەق و خەباتە جێی شانازی مێژووە بۆ سەر بەرزیی وڵاتە هەڵمەتە و نەمر بووە *** تاڕاوکەری تامەزرۆ بەخوێنی گەشی هەڵۆ ئەم کوردەی کرد ڕەنجەڕۆ بەکسپەی مەرگی سمکۆ *** ئەو چیا سەربەرزانە بۆ هەڵۆ هەر هێلانەن بۆ ئەو بەچکە شێرانە هەر بێشەن و هەرلانەن ++++++++++++++++++++++