شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: کە ئەهاتی کە ئەهاتیوام ئەزانی پەژارە و خەم نە زۆر، نە کەم وەکوو گڕەی ئاگرێکی بڵێسەدار باخی خۆشی دڵنیایی دەروونی تۆی نەناسیوە *** کە ئەهاتی، وام ئەزانیچاوی بزە و پێکەنینە ساکارەکەت وەکوو ئەستێرەی گەلاوێژ لە خۆشی و گەشە بەو لاوە لە ورشە و پرشە بەو لاوە هێشتا فرمێسکی نەدیوە کە ئەهاتی، وام ئەزانی شەپۆلی جم و جووڵەکەت لە دەریای بەخۆنازینا ڕۆژێ لە ڕۆژانی تەمەن وەک بەفرێکی بێ گەرد و پاک لەسەر کێوی: دڵ شکان و پەشیمانی و بێ ئارامی نەباریوە *** کە ئەهاتی، وام ئەزانیپەپوولەیت و بەشوێن گوڵ و هەڵاڵەدا دێیت و دەچی و بۆنی هەرە خۆشی عەتری باخچەی ژیانت مژیوە *** کە چی داخەکەی داخانمئەمجارەیان پێچەوانەی جاری جاران بەو چیرۆکە دڵتەزێن و بەسەرهاتە خەماویەت وەک مامۆستا هاتی تەختەسڕت هێنا چی نوسرابوو لەسەر تەختەی هەست و هۆشم دەربارەی کامەرانیی تۆ هەر هەموویت کوژانەوە *** ئەمە وابووبەڵام ئاخۆ تۆماری ژین دەفتەری تەمەنی مرۆڤ تەنها یەک دوو لاپەڕەیە و ئەبڕێتەوە؟ مرۆڤ چییە؟ ! حەز و خولیا و ئارەزووە تیشکی ئێستەو ڕابوردووە کانیی هەستێکی زیندووە گەر بیەوێ باڵدارێکی سەرکەوتووە دەریایەکە سەدان شەپۆلی نەبەزی و نەسرەوتن و یاخی بوونی بۆ گەوهەری کامەرانی بۆ ئەو ژینەی شیاوی ناوی مرۆڤ و دوا ڕۆژی ڕووناک و گەشە گرتۆتە خۆ *** دە تۆش وەرە، بە گوێم بکەبەسەر دڕکی ڕێی ژیانا هەتاکوو سەر هەنگاو بنێ وەک مرۆڤێکی بێ پەروا هیچ مەترسە، هیچ سڵ مەکە وەک کۆترێ بفڕە بەرەو ئەو باخچەیەی گوڵی ڕەنگاوڕەنگی لێیە: خۆشەویستی دڵنیایی ئارامی زۆر خەونی سەوز کەسایەتی ئەبێ من و تۆ بزانین گوڵی باخچەی ئەگەر هەبێ - کامەرانین سامانی چڵکن و پڵکن هەر پێشکەشی ژەنگ و ژارکە وەکوو کردت چۆنت ئەوێ، وەها بژی بە شانازی، بە سەربەرزی ++++++++++++++++++++++