شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: ڕاپەڕن ئەی کرێکاری نەبەردوو کاکی جوتیاری هەژار ئەی زەلیلانی چەپۆکی خوێن مژانی شەرمەزار ماوەیەکە شێخ و ئاغا و میر و ئیستعماری پیس لاشەتان ئەدڕن بە کەڵبە وەک سەگی هەوشاری پیس ماوەیەکە بەش خوراون، سا بەسی بێ کۆششێ بۆ نەجات و بەختیاری، ڕاپەڕینێ، شۆڕشێ ئەی برام، کاکی فەلاحم، شێری دەشت و چاڵ و کۆ پێم بڵێ بۆچ وا زەعیفە باوەڕ و ئیمانی تۆ میر لەناو کۆشک و تەلارا بەش بکا خەرمانی تۆ ئەو بخوا گۆشتی مریشک و تۆش نەخۆی تێر نانی جۆ ئافرەتانی شار و لادێ هەروەها ئێوەش هەموو ئاشکرایە بەش خوراون هەر وەکوو جارانی زوو ++++++++++++++++++++++