شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: منیش وتم پێیان وتم: بخۆرەوە، بخۆرەوە، بخۆرەوەژەنگ و ژاری دەروونەکەت بشۆرەوە هەتا ئەتوانی بە بادە خەرمانی خەفەت بە با دە وەک ئەوانەی هاوزامی تۆن ساڕێژ بە بە شەرابی کۆن هەرچی خەم و خەفەت هەیە لەشکر بێ شکستەی مەیە هەرچی هەوری ڕەش و تاڵە پەرتی دەس شەرابی ئاڵە هەرچی کە وا گەردەلوول و ڕەشەبایە گیژەڵووکەی ئەم سەر ئەو سەری دنیایە لەدەست تەلیسمی بادەدا وژەی نایە دەنگی نایە کەواتە تۆش بخۆرەوە، بخۆرەوە، بخۆرەوە منیش وتم: ناخۆمەوە، ناخۆمەوە، ناخۆمەوە ئەوانەی کە دەخۆنەوە تا خۆیان بیر بچێتەوە تا خەمیان بیر بچێتەوە لاوازن هەر لە کۆنەوە حەز لە هەست و ژیری ناکەن لە چەشنە بادەیەک ناگەن کە چۆن لە پیاڵەی ژیرییا یەک بینە خۆم ئەخۆمەوە تا ماوم خۆم ئەخۆمەوە ++++++++++++++++++++++