شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: لە دارستانی کتێبخانەیەکدا ڕۆژێ بەناو دارستانیکتێبخانەیەکی چڕا گەشتم ئەکرد نامێلکەیەکی بچکۆلە لە پاسارێ وەک پاساری هەڵ نیشتبوو کە هەڵم گرت هاتە زمان وتی: ئەوەی بەبێ درۆ بە شوێنی ڕاستییا وێڵە با بێت و گوێ لە من بگرێ بزانێ من چی پێ ئەڵێم: ڕاستی ئەوەندە گەورەیە ئەوەندە بەرز و پیرۆزە شتێکە ئەبێ ڕەنگ نەکرێ شتێکە ئەبێ زل نەکرێ شتێکە ئەبێ خەست نەکرێ هەر وەکوو خۆی چۆنە وەها بێ پێچ و پەنا بگوترێ ڕاستی ساکار و سادەیە ئەبێ وشک نەکرێتەوە و لە دەروونا دەنگی زوڵاڵی کپ نەکرێ لە ڕەوتی ئەم ژیانەدا بۆ پێشەوە بێ ترس و لەرز خۆ بۆ زانستی بەخت بکرێ تا شوێنی ڕەوای خۆی بگرێ ++++++++++++++++++++++