شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: لێک دابڕان کە ڕۆیشتن، وا نەزاننکەمتەرخەمیم، ڕێی لێ تەنیم وەک ڕۆژان و شەوانی زوو هیچ نەخەوم، پێشتان کەوم بە هەورازی کوێستانی هات و نەهاتا هیچ نەسرەوم، هەر سەرکەوم کۆڵی خەم و ئەندێشەتان یان توێشەبەرەی کێشەتان هەرچی هەیە و هەرچی ئەبێ لێ وەرگرم، بۆ هەڵگرم *** کە ڕۆیشتن، وەک دوو کۆترکە داتان لە شەققەی باڵتان بەرەو هەوارگەی خەیاڵتان بۆ سێبەری دارێکی دوور دوورتر لە پێوانەی سنوور هەرچیم هەیە، هەرچی سۆز و هەرچی هەست و هەرچی خۆشەویستیم هەیە چی مایەی سەربەرزیم هەیە گلێنەی دووچاوم هەیە گەرمایی هەناوم هەیە گزنگ و هەتاوم هەیە هەمووی وەکوو چەپکە گوڵی چەپکە دڵێ لە وەختی بەڕێ کردنا، کز وەستابوون لەگەڵ منا *** کە ڕۆیشتن، وەک شەپۆلێلە دەریای ئەم ژیانەدا گێژاوی ئەم جیهانەدا بۆشاییەک لرفەی ئەهات لە قوڵایی ئەم گیانەدا من و ئەوانەی وەک منن لە خەمی دوورییا ونن ئەم دابڕان و جیاییە نوخشەی وەرزی کۆتاییە *** کە ڕۆیشتن، بەهرەی شیعرلەبەرچاوم لێڵ و پێڵ بوو وەکوو جاران هونەر و پەیامی نەما دڵی شاعیر، وەکوو ساڵان سەبووری و ئارامی نەما گەش بینم و بەبێ ئێوەش وەختە بڵێم، وەکوو ڕۆژان ئەم ژیانە تامی نەما کامی نەما ++++++++++++++++++++++