شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: سروودی نەورۆز جەژنەکەم، جەژنی نەورۆزەلای کورد جەژنێکی پیرۆزە پیرۆزە وەک گڕی خەبات مزگێنی ڕووناکی ئەبات نەورۆز کە ڕۆژی نوێی ناوە یادگارێکە بۆ کاوە نۆبەرەی ساڵە لەم خاکە ئەڕۆی گوڵ باخی ئاڵە خونچەی ئەپشکوێ بەستەڵەکی ستەم و زۆر توایەوە بە تیشکی خۆر بە تیشکی خۆری ئاگرین گڕی شۆڕش و ڕاپەڕین دڵی سەهۆڵی ئەژدەهاک تێکەڵ کرا بە خۆڵ و خاک لافاوی شۆڕش دڕک و داڵی برد بە هەوری هێرش نەورۆز گوڵی کرد کڕێوەی زستانی ستەم یان وەیشومە و تۆفی سەردەم سەهۆڵ بەندانی شاخ و داخ هەناسەی ساردی ئاخ و داخ نەما بە مەشخەڵی نەورۆز جەژنی کوردی کاوەی دڵسۆز تا ئاگر ماوە نەورۆز ئەمێنێ گوڵی گەشاوە نەمری دێنێ ++++++++++++++++++++++