شاعیر: شەریف کتێب: ملوانکەی شین سەرناو: نامەیەک بۆ فەلەستین ئەی سەرگەردانی مانوو لێقەوماوی بێخانوو ئەی ماڵ و منداڵ لە کۆڵ ئاوارەی نیشتمان چۆڵ ئەی برای فەلەستینی کەی مافی خۆت ئەستێنی؟ ئەی باڵندەی بێ هێلان ئەی وەیلانی بەستەزمان لەو دەشت و دۆڵ و کێوە دوو کۆڵ ئەبەیت بە رێوە کۆڵێ ماڵ و منداڵت تەزاندوویەتی باڵت کۆڵێ خەمی وەیلانی دڵت گرتوویە شانی بارت قورس و پێ پەتی رێبواری رێی مەینەتی ئاخۆ خەمی نیشتمان پێت قورسە یا کۆڵی شان؟ ! ئەی فەلەستینی هەژار وێڵی دەستی ئیستیعمار رۆژێ دەبێ خەباتت بێنێتە دەس وڵاتت ئاخۆ ئەو رۆژە کەی بێ؟ ئاخۆ ئەو رۆژە کە بێ؟ ! *** ئی باڵندەی بێ هێلان ئەی وەیلانی بەستەزمان *** ++++++++++++++++++++++