شاعیر: شەریف کتێب: ملوانکەی شین سەرناو: ژار لە داخی مەینەتی دەوران دڵم پڕ ئاورە ساقی لە ژاری تاڵی ژین دیسان پیاڵەی دڵ پڕە ساقی وەرە ئەمشەو وەکوو هەر شەو، وەرە ساقی دڵم خوێنە هەتاکوو دێتە چاوم خەو، حەرامە شەربەتان بێنە دڵم زووخاوی لێ دەڕژێ دەسا هەستە بکە مەستم شەڕابی کۆن لە جامی نوێ، بە خوڕ تێکە بدە دەستم کە وا کون کون بووە جەرگم، لە جەوری ماتەمی دنیا هەتاکوو سەردەمی مەرگم، وەرە هەر تۆم دەوێ تەنیا هەناسەی سەردی پڕ داخم دەمێکە گرتوویە ناخم شەڕابی تۆیە دەیشۆرێ پەژارەی ژینی پڕ ئاخم ++++++++++++++++++++++