شاعیر: شەریف کتێب: ملوانکەی شین سەرناو: دیل وەکوو ئاوی بنی گۆمێ کە جێمابێ لە رووبارێ وەکوو بەردی سەری شاخێ کە دانرابێ لە دیوارێ وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی بەربێ لە سەر دارێ دڵم تەنگە لە تەنیایی نە هاوڕازێ نە خەمخوارێ من ئەو بەردەی گرفتارم، کە دیلی چینی دیوارم من ئەو ئاوەی بنی گۆمم کە جێماوم لە رووبارم گەڵای زەردم، مەلێ پیرم، منم دڵداری زنجیرم لە بیرم دێ کە سی ساڵە لە بەندیخانە یەخسیرم لە تاریکی ژیانم دا لە سووچی سەردی زیندانا بە مۆرەی بەردی ناکامی بە جارێ عومری خۆم دانا بەڵێ ئەو ساتە لاوێ بووم وەلێ ئێستا وەها پیرم هەیە جارێ بەسەرهاتی خەمینی خۆم نییە بیرم قەرەوڵ دێت و رادەبرێ، شەوانی عومرم ئەژمێرێ شەوێکیش وا منی دیل، بە دەستی مردن ئەسپێرێ ++++++++++++++++++++++