شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: ئاسکەکەم بۆ تۆیە خۆش ڕاکردن و وەستانەوە ئاسکەکەم: بۆ تۆیە خۆش ڕاکردن و وەستانەوە عاشقانیشت لەژێر باری جەفا: چەوسانەوە بێنە بۆمان ساقیا لەو بادە سافەت کاسەیێ تا بەکەی وەک خڵتی لێڵی بێخی خومرە، مانەوە تۆ بە شیر و تیر قەزائاسا لە قەتڵی عاشقان من بەدەس زامی بەلاوە کەوتن و هەستانەوە تا عەرەق وەک شەونم ئەو کوڵمە دێنێتە جەلا پووشەکەی هەردەی دەروون دێنێتەوە بووژانەوە قەت نەبوو جارێ بڵێم لای بەرد و داریش دەردی خۆم هێندە ترساوم لە واتەی سەرد و دڵ تەوسانەوە بەسمە بەش، لەم دەهرە تاهیر شێوەی بەردی سەبوور چونکە هەر بێ قیمەتی دێنێتە بەر، پاڕانەوە! ++++++++++++++++++++++