شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: مەزرەعەی دڵ تینووە بەحری فتووەت هیممەتێ مەزرەعەی دڵ تینووە بەحری فتّوَت هیممەتێ هەڵکە بارانی کەرەم ئەی هەوری ڕەحمەت هیممەتێ ئەی سرووری خاتری وشک و حەزینی پڕ خەفەت ئەی نیشاتی ڕۆحی پڕ زووخاڵی میحنەت هیممەتێ خاسیر و پێ کۆ و دەس ئەوسان بێ سەر و سامان و پەست لێوبەبار و موفلیسم خاوەندی هیممەت هیممەتێ شەیبەتم شێوەی سیاکاری شەبابە و ڕوومەتم لۆچی ئەعمالی قەبیحە کاتی ڕەئفەت هیممەتێ سەوزەکەی هەردەی دەروون وشکی سیاساڵی غەمە سروەکەی فەیزی ئەزەل تاوی سەعادەت هیممەتێ وەختی مەستی و وەجدە کاتی ڕەقس و نەعرە و شادییە نەشئەکەی سەهبای حەقیقی جامی وەحدەت هیممەتێ قادریی ئەسڵم، سەگی دەرماڵی عەبدولقادرم ڕەحمەتێ شەهبازەکەی سەردەستی قودرەت هیممەتێ با نەبم خوێڕی و گەڕ و ڕێزەخوەری دەرماڵی کەس ئەی شەهەنشای تەختی مەجد و نوور و عیززەت هیممەتێ تۆ عەزیزی بارەگاهی زولجەلال و من زەلیل با خەلاس بێ تاهیری مەحزوون لە مکبەت هیممەتێ ++++++++++++++++++++++