شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: غەوسی ئەعزەم شاهبازی ئەوجی عولیا هیممەتێ غەوسی ئەعزەم شاهبازی ئەوجی عولیا هیممەتێ قوتبی عالەم سەرفەرازی تاجی عوزما هیممەتێ من لە دۆسان دوژمنیم بینی و گوڵم لێ بوو بە خار دۆستی حەق ڕەحمێ، گوڵی گوڵزاری زەهرا هیممەتێ من لە ڕاستی کەوتمە گێجی کەجڕەوی ئەبنائی دەور ئەی خەلاسی بەخشی هەر ئەعلا و ئەدنا هیممەتێ من فەریبی زاهیری شیرین و ڕۆحی تاڵ ئەخۆم ئەی بە باتن شەربەتی هەر دەرد و سەودا هیممەتێ گەر نەکەی هیممەت سەر و سامان و هەستیم چوو بە باد ئەی سولالەی ئەتهەری یاسین و تاها هیممەتێ تۆ حەیاتبەخشی بە ئیسقانی ڕزیوو و من ڕزیو فەیزی ئەنفاست وەکوو شەخسی مەسیحا هیممەتێ تۆ سەفابەخشی دڵی تاریک و من دڵ پڕ خەفەت مانگی بورجی مەکرەمەت شەمسی تەجەللا هیممەتێ تۆ تەبیبی نێودڵی ئێستەش بە ئیزنی زاتی حەق سا شفابەخشی دڵی پڕ دەرد و هیوا هیممەتێ غەم مەخۆ تاهیر کە سوڵتان مەعدەنی بەخشایشە ئەی سەخا وەک هەوری ڕەحمەت بێ تەقازا هیممەتێ ++++++++++++++++++++++