شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: بریندارم بریندارم تەبیبم زوو بە دەرمانێ بریندارم بریندارم تەبیبم زوو بە دەرمانێ گەدای تۆم، من گەدای تۆم، شاهەکەم سا دێرە ئیحسانێ خرابم لەشخرابم بۆ سەراپام بیری تەعمیرێ شکاوم، تێشکاوم، سەر فیدات بێ حاڵ و سامانێ لە عالەمدا، لە عالەمدا، نییە وەک بەندە مەئیووسێ دسا ڕەحمێ، دەسا ڕەحمێ، بە خواری دڵپەرێشانێ ئەمن ڕووتم، ئەمن ڕووتم، عەتا کە سیتری ئەندامێ سەگی دەرگام، سەگی دەرگام، کەرەم کە ڕێزە ئێسقانێ زەلیلم من، زەلیلم من، ئەمان سا عیززی ئەلتافێ لە ڕێ وێڵم، لە ڕێ وێڵم، دەخیلە ناو و نیشانێ وەکوو مەجنوون، وەکوو مەجنوون، بە کێو و دەشتەدا وێڵم بپرسە، تۆ بپرسە، حاڵەکەی شێتی بیابانێ فیدات بێ، گیان فیدات بێ سا بکە لوتفێ لەگەڵ تاهیر بڵێ جارێ، بڵێ جارێ: سەگی دەرماڵەکەم کوانێ؟ ++++++++++++++++++++++